الملخص:بانکی ناوەندی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمێکی شارەزایانی نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رێکارەکانی بانکی ناوەندی لە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی نەختینەییەکانی بانکی ناوەندی رازین و پێشوازی لە پتەوکردنی چوارچێوەی کارگێری نەختینەیی ناوخۆیی عێراق دەکەن.
لە راگەیەنراوێکی نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەتەوە، سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی عێراق توانیویەتی کۆنتڕۆڵی رێژەی هەڵئاوسان بکات، بە شێوەیەک لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێژەی هەڵئاوسان لە کۆماری عێراق 7٪ بوە و لە کۆتایی ساڵ بۆ 4٪ نزمبوەتەوە.
پێشبینی دەکرێت رێژەی هەڵئاوسان لە عێراق سەقامگیری زیاتری پێوەبەدی بکرێت
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە مانگەکانی داهاتو پێشبینی دەکرێت رێژەی هەڵئاوسان لە عێراق سەقامگیری زیاتری پێوەبەدی بکرێت، ئەویش بەهۆی ئەو سیاسەتە نەختینەییە توندەی بانکی ناوەندی لە بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار گرتویەتییە بەر.
سیاسەتی ئێستای نەختینەیی هاوکاربوە لە ئیدارەدانی کەرتە نەخینییەکان
بانکی ناوەندی عێراق ئەوە دەخاتەڕو، ئەو سیاسەتە نەختینەییانەی لەمساڵدا پشتی پێبەستراوە بە شێوەیەکی بەرچاو هاوکاربوە لە ئیدارەدانی کەرتی نەختینەیی ناوخۆیی بە شێوەیەکی باش، هەروەها سەرنجی نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راکێشاوە.
ئامانجمانە پەرە بە چاکسازییە بانکییەکانی ئێستا بدەین
باسی لەوەشکردوە، بانکی ناوەندی هەوڵ دەدات بازاڕی ئاڵوگۆری نێوان بانکەکان پەرەپێبدات، ئەویش بە ئامانجی پتەوکردنی کردەوەی گواستنەوەی کاریگەری سیاسەتی نەختینەیی، هەروەها چاکسازییە بانکییەکانی ئێستا و پەرەپێدانی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی بەغدا، لە پێویستییە سەرەکییەکانی دابینکردنی پشتیوانی چالاکردنی کەرتی تایبەت و پتەوکردنی گەشەپێدانی ئابوری دادەنرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 22 سەنت کە دەکاتە 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 79.65 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش گەیشتوەتە 74 دۆلار، کە بەهەمانشێوە 22 سەنت کە دەکاتە 0.3% دابەزیوە.
نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابەزینی خواست لەدوای زیادبونی لەناکاوی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا زیاتر بو
نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابەزینی خواست لەدوای زیادبونی لەناکاوی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا زیاتر بو ئهوهش جگه لە نیگەرانییەکان سەبارەت بە پەککەوتنی بازرگانی جیهانی بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
مەترسی هەیە و هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان سنوردارە تا ئەوکاتەی گەروی هورموز سەلامەت بێت
سۆیۆشی ئۆینۆ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای ئێن ئێڵ ئای رێسێرچ، باسی لهوهكردو، “مەترسی هەیە و هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان سنوردارە تا ئەوکاتەی گەروی هورموز سەلامەت بێت، کە رێڕەوەی گواستنەوەی نەوتی بەشێکی زۆری بەرهەمهێنەرە نەوتییەکانی کەنداوە”.
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.