الملخص:شاره‌زایه‌كی ئابوری له‌باره‌ی راپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی په‌یوه‌ست به دۆخی عێراق، رایگه‌یاند، ئەو پێوەرانەی لە راپۆرتی پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە عێراق هاتوە، پەیوەندییان بە دابەزینی رێژەی هەڵاوسان و توندکردنەوەی رێکارەکانی بانکی ناوەندییەوە هەیە و زیادبونی پێوەرەکانی گەشەکردن هەمویان ئەرێنین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك هۆشداریان له‌گه‌ڵدابو سەبارەت بە فراوانبونی بەرچاوی به‌هه‌ده‌ردانی دارایی گشتی و ئەگەری کورتهێنانی بودجە.
دکتۆر نەبیل المرسومی، شاره‌زایه‌كی ئابوری به رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی راگه‌یاندوه، “راپۆرته‌كه‌ی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە هەندێک مەترسی کردوە، کە روبەڕوی ئابوری عێراق دەبێتەوە، لەوانەش فراوانکردنی خه‌رجی بەرچاوی دارایی گشتی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی کارپێکراودا”، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێیوایە ئه‌و بابه‌ته ببێته مه‌ترسیی له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی گشتی و کەرتی تایبه‌ت له وڵاته‌كه‌دا.
هۆشدارییەکەی دیکە کە لەلایەن سندوقەکەوە دەربڕدراوە پەیوەندی بە دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوتەوە هەیە
ئاماژەی بەوەشکردوه، هۆشدارییەکەی دیکە کە لەلایەن سندوقەکەوە دەربڕدراوە پەیوەندی بە دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوتەوە هەیە لەدوای داخستنی ئەو بۆرییە نەوتییەی کە عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها کەمبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەسەر داوای گروپی ئۆپێک+، جەختیشی لەوەکردەوە، کە ڕاپۆرتەکە پێیوایە کە ئەم “رێوشوێنانە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی لە وڵاتەکەدا”.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی چاوەڕوانی ئەوەیە کە خه‌رجی وڵاته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبكات
ئه‌و شاره‌زا ئابوریه باسی له‌وه‌شكردوه، “لەنێو ئەو مەترسییانەی دیكه‌دا کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێکردوە، چاوەڕوانی ئەوەیە کە خه‌رجی وڵاته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبكات و قەبارەی کورتهێنانی دارایی لە ساڵی 2024دا زیاتر فراوانتر بێت، ئەوەش کاریگەری تەواو له‌سه‌ر بودجە ده‌بێت”.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوای پێویستی زیادكردنی داهاتی زیاتری نانەوتی و چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینی دەکات
ئەو ئابوریناسە رونیشیکردەوە، کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوای پێویستی زیادكردنی داهاتی زیاتری نانەوتی و چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینی حکومەت دەکات، جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی ئەو ڕێوشوێنانە کردەوە بە هەنگاونان بۆ کارکردن لەسەر رێوشوێنێکی ئامانجدارتری تۆڕی سەلامەتی کۆمەڵایەتی کە کاردەکات بۆ دابینکردنی پاراستنی باشتر ئه‌و هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت.
راپۆرتەکە پێشنیاری پێویستی رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ کەرتی تایبەت کردوە
هەروەها راپۆرتەکە پێشنیاری پێویستی رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ کەرتی تایبەت کردوە، لە رێگەی چاکسازی لە کەرتی بانکی، کەمکردنەوەی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی بازاڕی کار، هەروەها بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی حوکمڕانی و سنوردارکردنی گەندەڵی.
راپۆرتێکەکە پێشنیاری ئەوە دەکات گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتی په‌ره‌ی پێبدرێت
راپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کە لە کۆتایی مانگی رابردودا بڵاوکرایەوە، پێداچونەوەی بە دیارترین بڕگه ئەرێنییەکانی عێراقدا کردوه کە وڵاته‌كه لە ئاستە جیاوازەکانی ئابوری و گەشەپێدان بەدەستیهێناوە، پێشنیاری ئەوە دەکات گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتی په‌ره‌ی پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی هه‌بێت و ته‌نها پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌سترێت.
پێشبینیش دەکرێت هەڵاوسان لە چەند مانگی داهاتودا سەقامگیر بێت
بەگوێرەی تیمێکی پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بە سەرۆکایەتی ژان گیۆم پولین، “رێژەی هەڵاوسان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە کە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردودا گەیشتە 7%، پێشبینیش دەکرێت هەڵاوسان لە چەند مانگی داهاتودا سەقامگیر بێت، بەهۆی سیاسەتی بانکی ناوەندی عێراقی توندوتۆڵکردنی سیاسەتی دراو، کاریگەری بەرزبونەوەی نرخی دیناری عێراقی، دابەزینی نرخی خۆراکی جیهانی و گەڕانەوەی کارەکانی دارایی بازرگانی بۆ ئاسایی خۆی لەگەڵ باشترکردنی پابەندبون بە دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربونەوەی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 205 ملیۆن و 298 هه‌زار و 248 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 188 ملیۆن و 706 هه‌زار و 228 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 16 ملیۆن و 592 هه‌زار و 20 دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 153 هه‌زار دینار
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانیه‌وه به خه‌ندان دراون، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 153 هه‌زار دینار، به‌ڵام به‌هاكه‌ی به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 152 هه‌زار و 250 دینار.
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.