الملخص:نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری نوێی به‌خۆوه بینی و خاوەنی یەكێك لە زەڕەنگەرەكانی شاری سلێمانیش دەڵێت، "نرخی زێڕ بۆ ئه‌مڕۆ په‌یوه‌سته به رێژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وڵاته به‌راورد به‌ساڵی 2023 زیاد بكرێت، نرخی زێڕ داده‌به‌زێت".
محه‌مه‌د حسێن، له زه‌ڕه‌نگه‌ری نیاز له سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ نرخی زێر تاڕاده‌یه‌ك دابه‌زینی تۆماركردوه، یه‌ك ئۆنسه به هه‌زار و 30 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هۆكاری سه‌ره‌كیش، سه‌ره‌ڕای ناسه‌قامگیری سیاسی و ئاڵۆزیه‌كانی وڵاتان، بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، لە هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 377 هەزار دینارە”.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 433 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 442 دۆلارە
ئاماژەی بەوەشکرد، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 433 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 442 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگرێس ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌گه‌ر بودجه كه‌مبكرێته‌وه زێڕ به‌رزده‌بێته‌وه
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، نرخی زێڕ كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگرێس ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌گه‌ر بودجه كه‌مبكرێته‌وه زێڕ به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌وا تا دانیشتنی داهاتوی بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر رێژه‌ی سود، نرخی زێڕ به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له‌حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ئه‌مریكا زیاد بكرێت، نرخی زێڕ داده‌به‌زێت.
زێڕ دراوێكی به‌هێزه و له‌كاتی دروستبونی شه‌ڕ و ناكۆكیدا نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه
باسی لەوەشكرد، زێڕ دراوێكی به‌هێزه و له‌كاتی دروستبونی شه‌ڕ و ناكۆكیدا نرخه‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه و به‌شێك له وڵاتانیش هه‌وڵده‌ده‌ن نرخه‌كه‌ی زیاتر بكه‌ن، ههموكاتیش كڕین و فرۆشتنی زێڕ ئاسانه و له‌هه‌مو جۆره دراوێكی دیكه باشتره.
بانكی ره‌شید ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فه‌رمی به گه‌شتیاران ده‌گیرێته‌به‌ر، پێویستی بە حیجزکردنی پێشوەختە هه‌یه له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه له رێگه‌ی په‌یجی فەرمییه‌وه، به‌ر له گه‌شته‌كه‌شیان له رێگه‌ی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوه دۆلاره‌كه‌یان پێده‌درێت.
ئەم رێکارە ئاسانکاری دەکات بۆ هاوڵاتی بۆ کڕینی دۆلار بە شێوەیەکی ڕێک و پێک
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئەم رێکارە ئاسانکاری دەکات بۆ هاوڵاتی بۆ کڕینی دۆلار بە شێوەیەکی ڕێک و پێک، هه‌ریه‌كه له گەشتیاران، خوێندكاران و كەسانی نەخۆش دەتوانن سودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فه‌رمی.
هێشتا هه‌ر 100 دۆلار زیاتر له 20 هه‌زار دینار له بازاڕه‌كاندا گرانتره
له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوه‌وه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به نرخی فه‌رمی جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق چه‌ندین رێگه‌ی گرتوه‌ته به‌ر به‌ڵام هێشتا هه‌ر 100 دۆلار زیاتر له 20 هه‌زار دینار له بازاڕه‌كاندا گرانتره، یه‌كێكیش له رێكاره‌كان پێدانی دۆلاره به گه‌شتیاران.
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.