الملخص:بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زیاتر له 229 ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه، به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 159 هه‌زار دینار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 220 ملیۆن و 685 هه‌زار و 454 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 199 ملیۆن و 425 هه‌زار و 454 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها 30 ملیۆن و 260 هه‌زار دۆلاریشی دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 159 هه‌زار دینار به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانیه‌وه به خه‌ندان دراون، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 159 هه‌زار و 900 دینار، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هاكه‌ی دابه‌زیوه، به‌جۆرێك به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 159 هه‌زار دینار.ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 160 هه‌زار 100 دینار.
دوێنێ دوشه‌ممه، بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 230 ملیۆن و 744 هەزار و 244 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 18 ملیۆن و 659 هەزار و 800 دۆلاری بەشێوەی كاش، هه‌روه‌ها 212 ملیۆن و 84 هەزار و 444 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته سه‌به‌ته‌ی دراوه بیانییه‌كان له عێراق هه‌مه‌چه‌شن بێت و پشت به دۆلار نه‌به‌سترێت له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا، چ ده‌ره‌كی بێت یان ته‌نانه‌ت ناوخۆش، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئابوری عێراقدا.
زه‌مینه‌ی ئابوری عێراق ئاماده‌یه بۆ به‌هێزكردنی بانكه‌كان به دراوی جۆراوجۆری بیانی كه سنوردار نه‌كرێت به دۆلاری ئه‌مریكی
وتیشی، “زه‌مینه‌ی ئابوری عێراق ئاماده‌یه بۆ به‌هێزكردنی بانكه‌كان به دراوی جۆراوجۆری بیانی كه سنوردار نه‌كرێت به دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌روه‌ها نیه‌تێكی ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دراوییه‌وه له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه، له ڕۆژانی داهاتوش ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه بازرگانیه‌كان جۆراوجۆر ده‌بن له ڕێگه‌ی درهه‌می ئیماراتی و یوانی چینی و دراوه‌كانی دیكه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر دۆلار و كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی”.
شه‌ممه‌ی ڕابردو (11ی تشرینی دوه‌می 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی له عێراق ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی عێراق له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكی له ئه‌بوزه‌بی ئه‌نجامداوه بۆ تاوتوێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردن.
ڕێككه‌وتنی نێوان بانكی ناوه‌ندی عێراق و بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكایان ئاشكرا كردبو له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له ئیمارات بۆ زیادكردنی بانكی نوێ له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه، ژماره‌ی ئه‌و بانكانه‌ی توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی باڵانس و گواستنه‌وه‌ی دراویان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوه به 10 بانك له‌بری پێنج بانك زیاد ده‌كرێن و باڵانسهكانیان به دۆلار پێشوه‌خته زیاد ده‌كرێت، جگه له به‌هێزكردنی ژماره‌یه‌ك بانك به یوانی چینی، درهه‌می ئیماراتی، ڕوپیه‌ی هیندی كه ڕێگه ده‌دات بازرگانی ده‌ره‌كی به ئاسانی به‌رز بكرێته‌وه.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.
في الآونة الأخيرة، تصاعدت حالات الاحتيال في سوق التداول بالمنطقة العربية، مستهدفة المتداولين الجدد والغير متمرسين. هذه الظاهرة ليست جديدة، لكنها شهدت زيادة ملحوظة مع تزايد الإقبال على الاستثمار عبر الإنترنت. في هذا المقال، نستعرض بعض أبرز حالات الاحتيال ونلقي الضوء على بعض الوسطاء الذين تورطوا في ممارسات مشبوهة.